بەریتانیا حەبی ڤیاگرا عەمباردەكات

لەپێشهاتێكدا كە ئاماژەیە بۆ مەترسیەكی جدی و ڕاستەقینە، ڕۆژنامەی (زە سەن)ی، بەریتانی بڵاویكردۆتەوە، ژمارەیەك لەكۆمپانیاكانی دەرمان لەو وڵاتە سەرقاڵی عەمباركردنی حەبی (ڤیاگرا)ن، كە بۆ بەهیزكردنی توانای سێكسی بەكاردەهێنرێت، بۆ خۆ بەدور بگرن لە ئەگەری هەر كەموكورتیەك لەبڕی ئەو دەرمانە ، ئەگەر لەندەن لەیەكێتی ئەوروپا چووە دەرەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەكە، كۆمپانیای (زافا) بەریتانی، كە خاوەنی دەرمانخانەیە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت، سەرقاڵی پڕكردنی گەنجینەكانێتی لەحەبی  ڤیاگرا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەگەرەكانی بڕینی ئەو دەرمانە لەدەرەوە.

كۆمپانیایەكە لەكاتی ئاسایدا بەشی دوو هەفتە لەو دەرمانەی گلدەداتەوە، بەڵام لەئێستادا سەرقاڵی كۆكردنەوەی یەك ملیۆن دەنك حەبی ڤیاگرایە، بەوەش بڕی عەمباركراوی كۆمپانیاكە لەو دەرمانە، بەرزدەبێتەوە بۆ ئاستیك كە بەشی چوار مانگی تەواوی ئەووڵاتە بكاتە.

داڤید مینیرتز، بەڕێوبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكە بەڕۆژنامەكەی ڕاگەیاندووە، زافا عەمباركردنی ئەو دەرمانەی زیادكردووە بۆ ئەوەی خۆی بپارێزێت لە لێكەوتەكانی چونە دەرەوەی بەریتانیا لەیەكێتی ئەوروپا بەبێ‌ هیچ ڕێككەوتنێك، یاخود بەپێی هەندێك مەرجی ئابوری خراپ.

ڕاشیگەیاندووە، ئامانجیان ئەوەیە زامنی توانای خۆیانبكەن لەخزمەتكردنی كڕیارەكانیان لەهەر كاتێكدا كە ڕوویان تیدەكەن.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئیرلەندا پێكهاتە سەرەكییەكانی دروستكردنی حەبی ڤیاگرا بەرهەمدێنێت، بەڵام ئەو بەهێزكەرە سێكسیە، بەتەواوی لەوڵاتی فەرەنسا دروست دەكرێت.

ھەواڵی زیاتر