“هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن رێگرن لەوەی كاكەییەكان نوێنەریان لە پەرلەماندا هەبێت”

چالاكوانێكی كاكەییەكان دەڵێت، چەندین جار داوامان لە پەرلەمانی كوردستان كردووە بۆ ئەوەی نوێنەرمان هەبێت بەڵام بەهۆی كێشە بەردەوامەكانی كوردستان و ناڕەزایەتی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن ئەو پرسە تاكو ئێستا جێبەجێنەكراوە.

رەجەب كاكەیی سەرۆكی رێكخراوی میثرا بۆ پەرەپێدان و رۆشنبیری یارسانی رایگەیاند” لە ساڵی 1992 لە یەكەم خولی پەلەمانی كوردستاندا 5 كورسی بۆ كەمە نەتەوایەتیەكانی كلدان و ئاشور سریان دابینكرا هەروەها ساڵی 2005 پێنج كورسی تر بۆ كلدان و ئاشوری و سریان هەروەها كورسیەكیش بۆ توركمانەكان زیاد كرا”.

وتیشی” چەندین جار داوامان لە پەرلەمان كردووە بە پێی بڕگەی 6 لە ماددەی 3  نوێنەرمان هەبێت لە پەرلەمانی كوردستان بەڵام بەهۆی كێشە بەردەوامەكانی كوردستان و نارەزایەتی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن ئەو پرسە تا ئێستا جێبەجێنەكراوە”.
 
باس لەوە دەكات” ئەگەر نوێنەرمان هەبێت وەك كەمە ئاینیەكان ئەوا هەرێمی كوردستان لە ڕووی دیمەكراسیەوە هەنگاوێك بەرەوپێش دەچێت”.

ئەمە لە كاتێكدا لە خولەكانی پێشووی پەرلەمانی كوردستاندا كاكەییەكان چەندین جار داوایان كردووە نوێنەریان لە پەرلەماندا هەبێت.
ھەواڵی زیاتر