بێستون فایەق: چاومان لەدەنگەكانی هاوپەیمانی یە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی گۆران رایدەگەیەنێت، داوی نزیك بونەوەی هاوپەیمانی و یەكێتی چوار لایەنە نارازییەكە دەبن بەسێ لایەنی سیاسی دەشڵێت، چاومان لەدەنگەكانی هاوپەیمانی یە”.
 
بێستون فایەق، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆران لەپەرلەمانی كوردستان بەئاژانسی نها-ی راگەیاند، یەكگرتنەوە یاخود نزیك بونەوەی هاوپەیمانی ویەكێتی پەیوەندی پەیوەندی بەكاری سیاسی خۆیانەوە”.
وتیشی، بزوتنەوەی گۆران چاوی لەدەنگەكانی هاوپەیمانییە لەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی كوردستان”.
لەبارەی ئایندەی چوار لایەنە نارزاییەكەی هەرێم ئەوپەرلەمانتارەی بزوتنەوەی گۆران باسی لەوەكرد، لەمەودوا لەبری چوارلایەنی نارازی دەبنە سێ لایەنی نارازیی”.
ئەوەش لەكاتێكدایە، دوای هەڵبژاردنەكانی 12ی ئایار هەریەكە لەبزوتنەوەی گۆران وكۆمەلی ئیسلامی ویەكگرتوی ئیسلامی وهاوپەیمانی بۆدیموكراسی بەرەیەكیان بۆخۆیان دروستكرد بەناوی لایەنەنارازییەكان و بریاری كاری هاوبەشیان دا لەبەغدا وهەرێم، بەڵام دوای دەنگۆی هاوپەیمانی هەروەها  گەرانەوەی بەرهەساڵح بۆ نێو یەكێتی  سێ لایەنەكەی دیكە هیچ هەڵوێستێكیان لەسەر ئایندەی كاری هاوبەشیان رانەگەیاندووە”.
ھەواڵی زیاتر