لەم ھەفتەیەدا مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا مووچەی ژمارەیەک وەزارەتی دیکە دابەش دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی راگەیاند: “رۆژی دووشەممە ١٠/٩/٢٠١٨ مووچەی مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨ی ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی دارایی دابەش دەکرێت”.

پێشتر لە زاری ھەمان سەرچاوە بڵاوی کردبووەوە، کە سبەی یەکشەممە ٩/٩/٢٠١٨ مووچەی وەزارەتی پەروەردەی دابەش دەکرێت. بڕیاریشە لە چەند رۆژی داھاتوودا مووچەی ژمارەیەک وەزارەت و دەستەی دیکە دابەش بکرێت.

ھەواڵی زیاتر