بۆچی داوای دواخستنی ھەڵبژاردن دەکەن

بۆچی داوای دواخستنی هەڵبژاردن دەکەن

دۆخی نێوخۆیی کوردستان هیچ کێشەیەکی نییە ، کۆمسیۆن هەموو ئامادەکاریەکانی کردووە ، ئەندامانی کۆمسیۆن لە بەشە جیاوازەکان خۆیان ئامادە کردووەو هەموو ئامادەکاریەکان کراوون.

پرسیار:

بۆچی دەیانەوێت هەڵبژاردن لەئێستادا نەکرێت ؟

کێ لەپشتی دواخستنی هەڵبژاردنەکانەوەیە ؟

ئاخۆ هەڵبژاردن تنێ بابەتێکی نێوخۆیە یاخوود پەیوەستە بەدۆخی دەوڵەتانی ناوچەکەو خودی (عیراق) ؟

سلێمانی لەدوای هەڵبژاردنەکان بەرەو کام ئاقاری سیاسی دەچێت ؟

حزبە کوردستانیەکانی هەرێم ، جگە لە (پ.د.ک) حملماڵطای جەماوەریان گرتووە ، دەزانن کە خەڵکی کوردستان سزایەکی توندیان دەدەن و ڕازی نابن جارێکیتر خاک فرۆشان حووکمیان بکەن ، دەزانن کە جارێکیتر هاونیشتیمانیان شەڕەفی کورسی و پێگەو هێزیان پێنادەن.

دواخستنی هەڵبژاردنەکان دەستێکی دەرەکی لەدواوەیە ، (ئیران) هەموو یاریەک چێدەکات بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە ئێستادا نەکرێت ، هێزە (کوردستانیە داش ئیران)ـیەکان، پەرت و ناڕێک و تژی کێشەن ، لە ڕاستیدا ئەوان لەم کاتەدا ناتوانن بەرژەوەندیەکانی (ئیران) بپارێزن لە کوردستان.

لە ئێستادا (عیراق) کەوتۆتە نێو گەمەی وەرگرتنەوەی دەسەڵاتی سیاسی (عیراق) لەدەست (ئیران) ، هەرچۆنێک و بەهەر قیمەتێک بێت (ئەمریکا) دەیەوێت (عیراق) بگەڕێنێتەوە نێو باوەشی ناسۆنالیزمی عەرەبی ، دوای (۱٦) ساڵ بۆ یەکەمجار (ئەمریکا) ئەم چەمکە بۆ دەوڵەتێکی ئاڵۆز و پڕ نەتەوەی جیاواز بەکاردێنێت.

خۆی شەڕی دەنگدەر لە پارێزگای (سلێمانی)یە، لەوێ بازاڕی جنێودان و نووسەری بێ مۆڕاڵ و قسەکەری بێزارکەر و سیاسی کاڵفام باشە ، ئەو بەناو فیلسوف و داکۆکیکار لە دیمۆکراسی یەی لەوێن ترسی شەڕی ناوخۆیان هەیە ، دەزانن لاهور و ئەخەواتوها تەقەبولی دۆڕانی (یەنەک) ناکەن ، بەڵام ئەوە بەمانای ئەوە نایەت (گۆڕان) لەوان چێترە ، کێشەکە ئەوەیە ئەوان لەسەر جنێو ڕاهاتوون و ئێستاش بازاڕی جنێو وەکوو جاران گەرم و گوڕ نەماووە.

ھەواڵی زیاتر