ڤیدیۆ…عەتاسەراوی: لە ٣١ـی ئاب دا ئێمە پاسدارمان ھێنایە ھەولێر

ئەندامێكی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە دیمانەیەكدا كە دوای رووداوەكانی١٦ ئۆكتۆبەر لە كەناڵی ئێن ئاڕتی سەر بە نەوەی نوێ پەخشكرا و ئاژانسی پەیامنێر ئەرشیفی كردووە گوتی: ئێمە لە ٣١ـی ئابدا پاسدارمان ھێنایە سەر ھەولێر.

عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەكتی گوتی: ئێمە لە ٣١ـی ئابدا پاسدارمان ھێنایە سەر ھەولێر و ئەمەش ئەمریكای ناچاركرد كە گلوپی سەوز بۆ سەدام حسین پێ بكات تا یارمەتی پارتی بدات و لە ھەولێر وەدەرمان بنێت.

سەراوی دەلێت: رووداوەكانی ئەم دواییەی كەركوك ھاوشێوەی ٣١ـی ئاب بوو و ئێمەش تولەمان لە پارتی كردەوە و پارتیمان لە كەركوك وەدەرنا.

لەم بارەیەوە چاودێرێكی سیاسی بە ئاژانسی پەیامنێری گوت: رووداوی ٣١ـی ئاب و ١٦ی ئوكتوبەر زۆر جیاوازن، چوونكە لە ٣١ ی ئابدا دوای سێ رۆژ یەك سەربازی عێراقی و چەكی عێراقی لە ھەولێر نەمانەوە ھەموویان گەڕانەوە بۆ شوێنی خۆیان تانھا ھاتبوون سوپای پاسداران كە ھەولێر وەدەر بنێن، بەلام لە ١٦ـی ئوكتووبەر تەنھا خەلكی كەركوك و ھێزەكانی یەكێتی لە شارەكەیان دەركرا و حەشدیش بە ئارەزۆی خۆی لە كەركوك دەسوڕێتەوە و بە یەكێتی دەلێت بۆتان ھەیە ٨ بنكەی ئاسایش لە كەركوك بكەنەوە و ھەر بنكەیەكیش نابێت لە ٥ كڵاشنكوف زیاتری تێدا بێت.

ئەو چاودێرە سیاسیە دەلێ: عەتا سەراوی زۆر بە روونی ئاماژەی بەوە كردوە كە ھوكاری رووداوەكانی ٣١ـی ئاب تەنھا ھاتنی سوپای پاسدار بووە، بەڵام ١٦ـی ئوكتووبەر خیانەتی نەتەوەیی بوو.


لینكی ڤیدیۆ

Link

 

ھەواڵی زیاتر