پارتی لە دوای ٣١ئاب نەیھێشت نەوشیروان سلێمانی بکات بە گرۆزنی

پارتی لە دوای ٣١ئاب نەیھێشت نەوشیروان سلێمانی بکات بە گرۆزنی

ئەمرۆ بیست و چوار سال بەسەر ٣١ ئاب دا تێپەر دەبێت

کە ھەندێک دەلێن شەری برا کوژی و بەلام من شەری ناوخۆم پێ باشترە چونکە ئەوەی لەو شەڕە کرا ھەر گیز برا بە برایی ناکات. من ئەوکات تەمەنم بچوک بوو بەلام وەکو فلێمێکی ئاکشن دیمەنەکانم دێنە پێش چاو بە بیرم دێت ئێوارەی رۆژی ٣٠ ئاب بیست و چوار سال پێش ئێستا شەوێکی وەکوو ئەمشەو ھێزێکی یەکجار زۆری پێشمەرگە لە مالی ئێمە کۆ بوونەوە جۆرەھا چەکیان لابوو باسی ئەوەیان دەکرد بەیانی دەگەرێنەوە ھەولێر منیش ھۆکاری ئەوەندە سالە نەگەرانەوەم پێ سەیربوو ئاخۆ بۆچی ناتوانین بگەرێینەوە. یەکێک لە پێشمەرگەکان ردێنێکی درێژی رەشی پڕی ھەبوو پێدەچوو سالانێکی زۆربێت نەیتراشیبێت گوتی سوێندم خواردووە تانەگەرێمەوە ھەولێر ردێنم ناتراشم ئیتر ئەوشەوە من خەوتم ئەوانیش ھەرباسی ئەوەیان دەکرد ئاخۆ لە بەیانیێکی زوودا چی رودەدات ئیتر بۆ بەیانی بەدوای ھێزەکانی پێشمەرگەدا دەھاتم بۆ ھەولێر بەشێکی دیمەنی ئەو شەرەم دەبینی.

ئەوکات زۆر بەی سەرکردەکانی گۆڕان پالەوانی شەرەکەبوون ( قادری حاجی علی ) بەرپرسی دەزگای زانیاری بوو ( عومەری سەید علی ) بەرپرسی مەلبەندی سلیمانی بوو ( سالار عەزیز ) پارێزگاری سلێمانی بوو .

ئەوەی لەوشارە دەگێرنەوە ئه‌گه‌ر راست گۆبێت ئه‌بیت ئه‌و راستیه‌ بلیت كه‌ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی لە سلێمانی دەر‌حه‌ق بە پارتیەکانی ئه‌و شاره‌ كردی به‌عس نه‌ی كردووه‌ له‌و شاره‌دا ! به‌عس حه‌مله‌ی بكردایه‌ عه‌سكه‌ری فیراری ئه‌گرت به‌س برای عه‌سكه‌ری فیراری نه‌ئه‌گرت به‌عس له‌ ده‌رگای هه‌ر ماڵێكی بدایه‌ گه‌ر پیاوی تیانه‌بوایه‌ نه‌ ئه‌چووه‌ ژوره‌وه‌ په‌لاماری ئافره‌ت بدات به‌ڵام سالارعه‌زیز ژنی ره‌ش پۆشی به‌رشه‌ق ئه‌دا ده‌زگای زانیاری به‌ فه‌رمانی قادری حاجی علی مێرد منداڵی 12ساڵانی ئه‌برد به‌ زله‌و شه‌ق و داوای باوكی یا براكه‌یان ئه‌كرد ! نه‌ پیاوه‌تی نه‌ پیشمه‌رگایه‌تی و خاوه‌ن شهید نه‌ دۆستایه‌تی نه‌ خزمایه‌تی و نه‌ هیچ پره‌نسیپیكی ئه‌خلاقی و ئینسانی بوونی نه‌ما لای ئه‌م تاقمه‌ كورد كوژه‌ ، چه‌ند ساڵێك پیش ڕاپه‌رین له‌ ئاسایشی ئیستای سلێمانی (منه‌ضمه‌ی شهید عثمان)ی به‌عس بوو جەیشی شعبی لێ بوو خۆپیشاندان كرا و خه‌لك هه‌لی كوتایه‌ سه‌ر ئه‌و منه‌ضه‌مه‌یه‌ و چه‌ندین به‌عسی و جاشیان له‌ سه‌ربانه‌وه‌ فریدایه‌ خواره‌وه‌ به‌لام هیزه‌كانی به‌عس ته‌قه‌یان له‌ خه‌لك نه‌كرد !! به‌ڵام له‌ 13-6-1994 خه‌لك خۆپیشاندانی كرد له‌ هه‌مان شوێن بی ئه‌وه‌ی هیرش بكریته‌ سه‌ر یه‌كیتی و ته‌قه‌ بكریت یه‌كیتی ده‌سریژی كرد به‌ناو ئه‌و خه‌لكه‌داو به‌ ده‌یان گه‌نج و ئافره‌تی شهید و بریدار كرد.

سه‌رئه‌نجامی ئه‌م ئینقلابه‌ وه‌ك هه‌موومان ئه‌زانین كه‌ 31ئابی به‌سه‌ردا هات و ئه‌كریت بلین وه‌رچه‌رخانێكی میژووی له‌ باشوری كوردستان كه‌ تا ئاستیكی باش كۆتایی به‌ فه‌رمان ره‌وایی زووڵم و خیانه‌ت هێنا پارتی توانی ھەولێر بگرێتەوە و لە دێگەلەوە بەبێ تەقە گەیشتنە سەر سنوری ئێران .

كاتیك یەکێتی ئه‌گه‌نه‌ سه‌یران به‌ن و كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ست پی ئه‌كات و ریكه‌وتنی ستراتیجی لەگه‌ڵ ئێران واژۆئه‌كه‌ن ئه‌ویش نه‌وشیروان ئه‌یكات چونكا جه‌لال تالەبانی ئه‌وكات ئه‌گه‌رێته‌وه‌ به‌ریتانیا ، ئیران وه‌عدیان ئه‌داتی كه‌ بیان گێرنه‌وه‌ سلێمانی ، هێرشی ئه‌وان به‌ پالپشتی چه‌ك و تۆپخانه‌ و پسپۆری ئێرانی ده‌ست پی ئه‌كات له‌و سنورانه‌ ماوه‌ی مانگێك پارتی به‌رگری ئه‌كات یه‌عنی مانگیك شه‌ری ئیران ئه‌كات له‌سه‌ره‌تای شه‌ره‌كان هه‌ندێك له‌ كادرانی یەکێتی بی ئومێد ئه‌بن ئه‌لێن لێرا ئه‌وه‌نه‌ به‌رگری بكرێت خۆ ئه‌گه‌ر شه‌ر بگوازرێته‌وه‌ شار ئه‌وا مه‌گه‌ر خوا بزانێت چۆن ئه‌بێت و ئه‌نجامی چی ئه‌بێت له‌ وه‌ڵامدا نه‌وشیروان ئه‌لێت سلێمانی ئه‌كه‌ین به‌ گرۆزنی تا له‌ پارتی پاكی ئه‌كه‌ینه‌وه‌ ! دیاره‌ پشتی به‌ تۆپ و كاتیۆشای ئیران قایمه‌ و بیر له‌وه‌ش ناكاته‌وه‌ كه‌ به‌هه‌زاران لایه‌نگر ئه‌ندام و ده‌نگده‌ری خۆیانی تیایه‌ و شارێک پره‌ له‌ ژن و مناڵ و دانیشتوان و چۆن ئه‌بیت كاول بكریت ،

عارف تەیفور ئه‌لێت ؛

سه‌د راجیمه‌ی ئیران ئه‌كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و سه‌دی تریش هێشتا به‌ ئاسمانه‌وه‌ بوو شه‌ر له‌ ده‌ورو به‌ری چوارتا بوو به‌ سه‌رۆكم ووت با تاكتیكی شه‌ر بگۆرین و تا ناوشاری سلیمانی پاشه‌ كشه‌ بكه‌ین و شه‌ر بگوازینه‌وه‌ شار ! له‌ وه‌ڵامدا بارزانی ئه‌لێت ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ئێران پالپشتی ته‌واویان ئه‌كات و سلێمانی به‌ تۆپ و كاتیۆشا ویران ئه‌بیت باشتره‌ پاشه‌ كشه‌یه‌كی مونه‌زه‌م بكه‌ن تا كۆیه‌ ئیتر پاشە کشەیان کردوو نەیان ھێشت نەوشیروان سلێمانی بکات گرۆزنی .

تێبینی

وێنەکە بلاوکراوەێکی یه‌كێتیە له‌ خیمه‌كانی قاسمه‌ره‌ش، گرۆزنی پایته‌ختی شیشانه‌ و هه‌ر ئه‌و ساڵه‌ بوو شیشانیه‌كان ئازادیان كرد به‌لام رووسه‌كان به‌ بۆردومان وێرانیان كرد تا داگیریان كرده‌وه‌ .

ھەواڵی زیاتر