وەزیری بەرگریی ئێران گەیشتە سووریا

بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران، ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە لەگەڵ شاندێکی باڵای بەرگری و سەربازی ئەمڕۆ یەکشەممە 2018/8/26 سەردانی سووریای کرد.

 

ماڵپەڕی (فارس‌نیوز)ی سەر بە سوپای پاسداران، وەزیری بەرگریی ئێران، بە بانگهێشتی فەرمیی عەلی ئەیووب، وەزیری بەرگریی سووریا سەردانی سووریای کردووە و لەگەڵ بەپرسانی باڵای سوپای ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.

 

بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران، ئامانج لەو سەفەرە بەشداری لە بنیاتنانەوە و ئاوەدانەکردنەوەی سووریایە، ئەم بانگەشەیەی ئێران لە کاتێک دایە کە ئەمریکا و ئیسرائیل و سعوودیە بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە ئێران سووریا بەجێ بهێڵێ و بۆ ئەم مەبەستەش ئەمریکا و ڕووسیا پێکەوە دانوستانیان کردووە.

 

لە ساڵی 2011ەوە کە شەڕی ناوخۆیی سووریا دەستی پێکردووە، هێزە سەربازییەکانی ئێران چوونەتە سووریا و بەتایبەتی سوپای قودس و لەشکرەکانی فاتمیوون و زەینەبیوون لەو وڵاتە جێگیر کراون و بەپێی زانیاری و ئامارەکان هەتا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار چەکداری ئێران لە سووریا کوژراون.

 

ھەواڵی زیاتر