ترەمپ: ھیچ گفتۆگۆێک ناکەین تورکیا لە رێگای سزا ئابورییەکانیەوە دەخنکێنین

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە دوایین تویتیدا لەبارەی کێشەی نێوان وڵاتەکەی و تورکیا، هەڕەشەی خنکاندن لە تورکیا دەکات.

دۆناڵد ترەمپ، لە دوایین تویتدا سەبارەت بە دۆخی ئاڵۆزی نێوان ئەمریکا و تورکیا ھەرەشەی خنکاندنی تورکیای کردووە و دەڵێت ئەگەر بێت و بەبێ مەرج قەشە ئەندرسون، ئازاد نەکرێت، بە گوشاری ئابووری تورکیا دەخنکێنین.

ترەمپ لە تویتەکەیدا قەشە ئەندرسۆنی بە بارمتەیەکی نیشتمانی وەسف کردووە و ئەوشی خستووەتە ڕوو کە حازر نین ھیچ داخوازییەکی تورکیا لە بەرامبەر ئازادکردنی ئەو قەشەیە جێبەجێ بکەن.

ئەم هەڵوێستەی دۆناڵد ترەمپ لە کاتێکدان کە دوێنێ مەولوود چاوشئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕای گەیاند ئێمە ئامادەی دانوستانی بێ هەڕەشە و گوشار لەگەڵ ئەمریکاین لە هەموو بوارەکاندا.

هاوکات لە ڕۆژانی ڕابردووشدا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕای گەیاند، تورکیا تەنانەت ئەگەر قەشە ئەندرسۆنیش ئازاد بکات، ئەوان باجی سەر هەندێ کاڵا بۆ وێنە ئاسنی ئەو وڵاتە هەڵناگرن.

ئیندرۆ برانسۆن، قەشەی ئەمریکی کە زیاتر لە ساڵێک و شەش مانگە لە تورکیا دەستبەسەرە، لەلایەن دادگایەکی تورکیا بە زیندانیکردن لەماڵەوە سزا دراوە.

ئیندرۆ برانسۆن لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2016 لە تورکیا بەتۆمەتی ئەنجامدانی چالاکی تووندئاژۆیی لەو وڵاتەدا دەستگیر کراوە و ئەمەش بووەتە یەکێک لە هۆکارەکانی گرژی و ساردبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا و سەرەنجام ئەمریکا کۆمەڵێک گەمارۆی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندووە.

ھەواڵی زیاتر