لاری ئیلیۆت: ئه‌ردۆغان لە كۆتاییدا خۆی ڕادەستی ترەمپ دەكات

لاری ئیلیۆت نووسه‌ری دیاری رۆژنامه‌ی (گاردیان)ی ئینگلیزی، ئه‌مڕۆ له‌ وتارێكیدا له‌باره‌ی دابه‌زینی به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار، نووسیویەتی تاكه‌ رێگه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌، رادەستبوونیەتی به‌ دۆناڵد ترەمپ.

ئه‌و نووسه‌رە له‌ وتاره‌كه‌یدا باس له‌ خراپی ره‌وشی ئابووریی توركیا ده‌كات، هه‌روه‌ها پێیوایه‌ توركیا كات و هه‌ڵبژارده‌ی خۆی به‌كار هێناوه‌ بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه‌، به‌ڵام سوودی نه‌بووه‌.

هەروەها نووسیویەتی “بۆ ئه‌وه‌ی توركیا له‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ رزگاری بێت، 3 رێگه‌ی له‌به‌رده‌مه‌. به‌رنامه‌یه‌كی ئابووری باش دابنێت، رێگه‌ش له‌ بانكی ناوەندیی توركیا بگرێت كه‌ رێژه‌ی سوو زیاد بكات، كێشه‌كانیشی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا چارەسەر بكات”.

ئه‌و نووسه‌ره‌ پێیوایه‌ ئه‌ردۆغان شه‌ڕێكی دۆڕاو له‌گه‌ڵ ترەمپدا ده‌كات، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌ندریۆ برونسۆن قه‌شه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ راده‌ستی ئه‌مریكا بكاته‌وه‌ و قبووڵیشی بكات كه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی باشترین رێگه‌یه‌.

دوێنێ یەكشەممە ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سەركۆماری توركیا له‌ وتارێكیدا له‌ ترابزۆن، باسی له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كرد بۆ توركیا و گوتی “ترەمپ به‌ منی گوتووه‌ تا 3 رۆژی تر پێویسته‌ قه‌شه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ راده‌ستی ئه‌مریكا بكه‌یته‌وه‌”.

ئه‌ردۆغان به‌ ده‌نگێكی به‌رز گوتی قه‌شه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ راده‌ست ناكه‌ین و یاسا رۆڵی خۆی ده‌بینێت.

ھەواڵی زیاتر